بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی گواستنەوە ئاماری هاتوچۆی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكان بۆ ماوەی هەشت مانگ ئاشكرا كرد.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: كۆمپانیای گشتی فڕۆكەخانەكان و بەڕێوەبردنی كەشتیوانی ئاسمانی ئاماری لەسەر ژمارەی گەشتە ڕۆشتن و نیشتنەوەكان بۆ ماوەی مانگی یەك تا كۆتایی مانگی ئابی 2024 بڵاوكردەوە كە بەرزترین گەشتی نیشتنەوە و ڕۆشتن لە لایەن فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بیندراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی گەشتە نیشتنەوەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەیشتە (14،081هەزار و)، هەروەها ژمارەی گەشتە ڕۆیشتنەكانیش (14 هەزار و 377) گەشتە، هاوكات گەشتە نیشتنەوەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە گەیشتە 4 هەزار و 515 گەشت، هەروەها ڕۆیشتنیش (4 هەزار و 626) ، ڕوونیشیكردەوە كە گەشتەكانی نیشتنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ئەلئەشرەف گەیشتە ( 9,366)، و ڕۆشتنی (9,394).
ووتیشی : فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر شایەتی ژمارەی گەشتە نیشتنەوەكان (7547) و ڕۆیشتن (7,561) بووە، هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش شایەتی ژمارەی گەشتە نیشتنەوەكان (1623) و گەشتە ڕۆیشتنەكان (2,345) گەشتی ڕۆیشتنی بەخۆیەوە بینیوە، ئاماژەی بەوەشكرد : فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك شایەتحاڵی ژمارەی گەشتە ئاسمانیەكانی نیشتنەوەكان (481) و ڕۆشتن (492).
لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ بەرێوەبەری لرۆكەخانە و فرۆكەخانەی ئاسمانی عەباس سەبار بەیاتی بەیزانی راگەیاند : بەپێی ئاماری جولەی گەشتەنیشتنەوە و رۆیشتنەكان،گوزارشتە لەزیادبوونی چالاكیەكان لە فرۆكەوانییەكان.
بە ئاماژەدان بە رێنماییەكانی وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق موحێبس سەعداوی، كە باشتركردنی پرۆسەكانی كاركردن و پەرەپێدانی ژێرخانی فڕۆكەخانەكان دیاری دەكات، كە بەشدارە لە باشتركردنی كوالیتی خزمەتگوزارییەكانی پێشكەشكردنی گەشتیاران و بەرزكردنەوەی كارایی ئەدای كاركردن.
جەختیشی كردەوە كە ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی كۆمپانیاكەیە بۆ پەرەپێدانی گواستنەوەی ئاسمانی لە عێراق، ڕوونیشیكردەوە بەرزكردنەوەی كارایی فڕۆكەخانەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووریی نیشتمانی.