ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: پلانێكی دوولایەنە بۆ دروستكردنی 14 هەزار قوتابخانە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە

ناوخۆ
  • 29-09-2024, 21:46
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەدنان سەراج  ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پەروەردە، پلانێكی دوولایەنەی ڕاگەیاند بۆ دروستكردنی 14هەزار بینای قوتابخانە لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە، هاوكات میكانیزمی پێدانی تێچوونەكانی ڕوونكردەوە.
    سەراج بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق پێویستی بە 9 هەزار و 600 قوتابخانە هەیە، لە ماوەی دوو ساڵی داهاتووشدا ڕەنگە پێویستی بە 12 هەزار هەزار قوتابخانە هەبێت، ئاماژەی بەوەشدا كە پێشنیارەكان خراونەتەڕوو و لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە پەسەند كراون، لەنێویاندا بیناكردنی 4 هەزار قوتابخانە و قوتابخانەكان لە ڕێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان ڕایگەیاند كە تەرخانكردنی 400 دانەیان بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم قوتابخانانە لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە دروست دەكرێن دوای ئەوەی حكومەت پارچە زەوییەكیان بۆ دابین دەكات، هەروەها چاككردنەوە ئەنجام دەدەن و قوتابخانەكە بە رەحلە و تەختە ڕەش تەیار دەكەن، دوای تەواوبوونی دەوڵەت بۆ ماوەی 15 ساڵ بەكرێی دەدات، دوای تەواو بوونی ماوەكە خاوەندارێتیەكەی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : پێشنیارێكی دیكە هەیە بۆ دروستكردنی 10 هەزار قوتابخانە لەڕێگەی دروستكردن و تەیاركردنی قوتابخانەكان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە، دەوڵەتیش بۆ هەر خوێندكارێك لە قوتابخانەكەدا بڕە پارە دەدات بە وەبەرهێنەرەكە.