دادی كوردستان: سەید نەسروڵڵا و سەركردەكانی حزبەكەی باجی پشتیوانی خۆیان بۆ لافاوەكەی ئەقسا داوە

سیاسی
  • 29-09-2024, 21:23
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە گرووپی دادپەروەری كوردستان سەرەخۆشییان كرد بۆ شەهیدبوونی سكرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەید حەسەن نەسروڵڵا، هاوكات دووپاتی كردەوە كە سەید حەسەن نەسڕولًڵا و ژمارەیەك لە سەركردەكانی دیكەی حیزبەكەی باجی پاڵپشتییەكانیان بۆ لافاوەكەی ئەقسا داوە.
    ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: “=تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی و هەڵگیرسانی شەڕێكی هەمەلایەنە، قۆناغێكی مەترسیدارە سەید نەسروڵڵا و ژمارەیەك لە سەركردەكانی دیكەی پارتەكەی باجی پشتیوانی لافاوی ئەقسا و هێزەكانی خۆڕاگری فەلەستینیان داوە”.
    هەروەها ووتیشی: ئێمە لە گرووپی دادی كوردستان، جگە لە ئیدانەكردن و تاوانباركردنی ئەم كردەوە تیرۆریستییە، دووپاتی دەكەینەوە كە ڕژێمی زایۆنی كە لە ڕۆژانی داهاتوودا سەركردەكانی فەلەستینی، لوبنان و سەركردەكانی دیكە دەكاتە ئامانج، زیاتر و زیاتر بەرەو تاڵاوی لەناوچوون   روخانی ئەبەدی دەچێـت.
    لە كۆتاییدا وتی: ئێمە متمانەمان بە بەڵێنەكانی خودا و پێغەمبەرەكەی هەیە و كاتی  ئەوە هاتووە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاك بێتەوە لە دڕندەیی زایۆنست.