لە سڵێمانی بەڕێنمایی سەرۆك كۆمار و بەئامادەبوونی شێخ عومەر بەرزنجی پێشوازی لە ژمارەیەك سەرۆك هۆز و خێڵی عەرەبی بەرزنجی بەغداو بەسراو موسل دەكرێت

ناوخۆ
  • 29-09-2024, 20:53
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    لە شاری سلێمانی،پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و شێخی بنەماڵەی بەرزنجی عەشیرەتە عەرەبەكانی  بەغدا و بەسراو موسل و چەند ناوچەیەكی تری وڵات دەكرێت.
    لەژێر ڕێنمایی "لەتیف ڕەشید" سەرۆك كۆمار،وەك كلتورێكی كۆن لە عێراق و جێبەجێكردنی پرەنسیپی پەیوەندی بنەماڵەیی و ئاشنابوونی نێوان خێڵەكان، بەئامادەبوونی "شێخ "عومەر بەرزنجی"بریكاری وەزارەتی دەرەوە و ئاسۆس لەتیف جەمال ڕەشید و ژمارەیەك لە كەسایەتیەكانی ئەو شارە ، پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و سەرۆك هۆز و خێڵی بەرزنجی دیار،كە دانیشتوی  (بەغدا) و دەوروبەری( بەسرە) و موسڵ و ناوچەی فورات و تەڵعفەر و چەند ناوچەیەكی تر كرا.

    پاشان "شێخ عومەر بەرزنجی" بریكاری وەزیری دەرەوە، وتارێكی پێشكەش كرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەكانی كرد كە لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراقەوە هاتوون، ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی بنەماڵەی گەورەی بەرزنجی كرد ، كە لەنێویاندا ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەی دیار هەڵكەوتوە و خزمەتی زۆریان بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و وڵات كردوە، كە یەكێك لەو كەڵە پیاوە ڕێز لێ گیراو وخانەدان و بەئیمانە شێخ  عیسا بەرزانجی بوە كە  لە ساڵی 750ی كۆچی بناغەی ئەو خێلەی داناوەو بەهۆی فراوانی خێزانەكەی لەزۆر شوێنی كوردستان و عێراق بڵاو بونەتەوە،هەرچەندە  بنەماڵەی بەرزنجی بە یەكێك لە هۆزە كوردیەكان دادەنرێت،و بنەڵەكەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەهلی بەیت،بەڵام  زێدی ڕەسەنی خۆیان، زێدی شێخ  عیسا بەرزنجی بوە لە پارێزگاری سلێمانی،لەگەڵ گۆرانكارییەكانی ژیان  بە سەرتاسەری پارێزگاكانی عێراقدا بڵاوبوونەتەوە و بەمجۆرە لەنێویاندا گفتوگۆكردن بەسەر بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی و توركمان دابەشبووە بەپێی شوێنی مانەوەیان،هەروەها لە نێوانیاندا هەڵگرانی هەردوو مەزهەبی پیرۆزی سوننە و شیعەی ئیمامی هەیە. 
    شێخ عومەر لە دێژەی قسەكانیدا ووتیشی :- ئەندامانی بنەماڵەی بەرزنجی لە زۆرێك لە وڵاتانی دراوسێ هەن ، وەك شانشینی سعودیاو كۆماری ئیسلامی ئێران و سوریا،و زۆرێك لە وڵاتانی جیهان كە هۆكاری مانەوەیان بەهۆی كۆچ و بازرگانیەوەیە.


    هەروەك  سەرۆك " لەتیف جەمال ڕەشید"كۆماری عێراق و شێخ نەهرۆ محمد شەمس الدین، كوڕی شێخ محمد كوڕی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی دووكەسایەتی بنەماڵەی بەرزنجین، ئەوە جگە لەوەی دیارترین كەسایەتی مێژوویی كورد شێخ مەحمود یان مەلیك مەحمود لە  بە بنەماڵەی بەرزنجی بوو كە كوڕی كاك ئەحمەدی شێخ بوە ، یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی كورد بوو دژی داگیركاری وەستایەوە. 
     لەكۆتایی قسەكانیدا بەرزنجی روونیكردەوە :- كە زۆرێك لە بەرزنجیەكان پۆستیان لە دەوڵەت هەبووە رۆڵیان هەبوە لە بونیاد نانی ئەم وڵاتە شان بەشانی هۆز و خێڵ و كەسایەتی و دڵسۆزانی وڵات، وەك وەزیر و پەرلەمانتار و باڵیۆز و بریكار و بەڕێوەبەری گشتی و پلەداری سەربازی و تەنانەت گەیشتۆتە ئەو ئاستەی كە ئەندامانی بنەماڵەی بەرزنجی پۆستی پارێزگاری لامبیس لەندەن وەربگرن.