سەرۆك وەزیران و كۆمار جەخت لەسەر پێویستی پشتیوانی لە بەرنامەی حكومەت دەكەنەوە

سیاسی
  • 29-09-2024, 20:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار جەختیان لەسەر پێویستی پاڵپشتیكردنی بەرنامەی حكومەت و ئەوەی لە ماوەی پێشوودا لێی بەدیهاتووە كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع‌ سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چاویكەوت بە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی ناوچەكە بوو، بەتایبەتی دوای پەرەسەندنی تاوانەكانی جەنگ دژی گەلانی لوبنان و فەلەستین و دوای ئەو كردەوە تاوانكارییەی كە لە ئەنجامدا سەید حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەهیدكرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : جەخت كرایەوە كە ئەم قۆناغە لەڕادەبەدەر سەختە و پێویستی بە یەكریزی و یەك ووتار هەیە، هەروەها كۆكردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی دەستبەجێ كردەوەی شەڕانگێزی بەهەموو فۆرمەكانیانەوە لەدژی ئەو دوو گەلە برایە بوەستێنن، بە شێوەیەك كە سەقامگیری ڕاستەقینە لە ناوچەكەدا بەدەست بهێنرێت و ژیانی گەلەكەی و ئاسایشی هاووڵاتیانی بپارێزێت.
    هەروەها ووتیشی : تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی وڵات كرا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی پاڵپشتیكردنی بەرنامەی حكومەت و ئەوەی لە ماوەی پێشوودا بە ئەنجام گەیشتوە، و كاركردن بۆ دابینكردنی سەقامگیری و بوژانەوەی ئابووری و كۆمەڵایەتی، و بەرزكردنەوەی ئاستی خێرایی گەشەسەندن لە وڵاتەكەدا.