ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران: كۆكردنەوەی فەرمی و جەماوەری بەردەوامە بۆ پێدانی یارمەتی بە گەلی لوبنان

ناوخۆ
  • 29-09-2024, 19:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران،بەردەوامی لە كۆكردنەوەی فەرمی و جەماوەری بۆ یارمەتیدانی گەلی لوبنان پشتڕاستكردەوە.
    حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمینداریەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق یەكەم وڵات بوو كە فریاگوزاری بۆ گەلی برای لوبنان دەستپێشخەری كرد، هەروەها ئاگادارییەكی فەرمی و جەماوەری هەیە بەرامبەر بە گەلی برای لوبنان، كە لە ڕوون و ڕاشكاوانە دەست پێدەكات و بانگەواز و پەیامی مەرجەعی باڵای ئایینی، كە داوای لە گەلی عێراق كرد پشتیوانی گەلی لوبنان بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت چەندین باری فریاگوزاری ناردووە، هەروەها مەزارگەی حوسێن، و بارەكان بەردەوامن، وە وەزارەتی تەندروستیش بە درێژایی كاتژمێر پەیوەندی لەگەڵ هاوتاكەی لە لوبنان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی هەموو ئەو پێداویستیانەی كە نەخۆشخانەكانی لوبنان پێویستیان پێیەتی .
    دووپاتیشی كردەوە : نەخۆشخانەكانی بەغدا و مەزارگەكان ئامادەن بۆ وەرگرتنی برینداران، هەروەها سەرجەم پێداویستییەكان ئامادەكراون و ژمارەیەك نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستی تەرخانكراون بۆ وەرگرتنی برینداران.
    هەروەها وتی: ڕێوشوێن هەیە لەلایەن مانگی سوور بۆ دانانی ئامێر و میكانیزم و بنكەی تەندروستی و نەخۆشخانەی گەڕۆك لەسەر سنووری سوریا بۆ وەرگرتنی هەر بریندارێكی لوبنانی كە بگاتە ئەو وڵاتە.
    پێشتر ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران گەیشتنی 75 تەن هاوكاری و پێداویستیی پزیشكی عێراقی بۆ لوبنان ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە بە 5 ژەم ڕەوانەی لوبنان كراوە، كە 3 لەو ژەمە لەلایەن دەستەی حەشدی شەعبی بووە.