بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكەی تاوتوێ كرد، جەختی لەسەر پێویستیی زلهێزەكان كرد كە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پێشگرتن لە هێرشەكان و وەستاندنی جینۆسایدی مەترسیدارەكان هەڵبگرن لە دژی گەلانی فەلەستین و لوبنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە تۆماس سیلەر باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كرد، كە تیایدا بوارەكانی هاوكاری نێوان عێراق و وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا تاوتوێ كران ، و پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە پێداچوونەوەیان بۆ كرا و درێژەی دەستدرێژی زایۆنیستەكان بۆ سەر لوبنان و غەززە
سودانی بەپێی بەیاننامەكە پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی نوێنەری باڵای یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی، جێگری سەرۆكی كۆمیسیۆنی ئەوروپا جۆزێف بۆرێل، سەبارەت بە بەردەوامبوونی دەستدرێژی و هەوڵەكانی دەربڕی بۆ فراوانكردنی ململانێكان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆك وەزیران جەختی لە سەر پێویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی زلهێزەكان لە پێشگرتن بە هێرش و ڕاگرتنی جینۆساید بە ڕێژەیەكی مەترسیدار كرد كە قەوارەی زایۆنیستی بەردەوامە لە بەرامبەر گەلی فەلەستینیمان و هێرشە دڕندانەكانی بۆ لوبنانی برای گرتووەتەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز سیلەر ستایشی هەڵوێستە سیاسیەكانی عێراقی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی كرد، هەروەها هەوڵەكانی بۆ كاركردن بۆ هێوربوونەوە و ڕێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان، ئەمەش بۆ وڵاتانی ئەوروپا ڕوونە.