بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی دووپاتیكردەوە كە وەزارەتەكە هەوڵدەدات كۆمەڵێكی گەورەی چینەكانی كۆمەڵگا بیمەی تەندروستی بیانگرێتەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: “لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەت بۆ پێشخستنی دۆخی تەندروستی و جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی، وەزیری تەندروستی و سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری دەستەی بیمەی تەندروستی، ساڵح مەهدی حەسناوی، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی دەستەكەی كرد، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرانی پێكهاتەكانی بیمەی تەندروستی لە بارەگای وەزارەت بۆ گفتوگۆكردن كۆمەڵێك بابەت پێشكەشكرا و بڕیاری پێویست لەسەری بدەن.
وەزیری تەندروستی جەختی لەوە كردەوە - بەپێی بەیاننامەكە - كە وەزارەتەكە هەوڵدەدات گروپێكی گەورەی چینەكانی كۆمەڵگا بیمەی تەندروستی لەخۆبگرێت بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی هەژاری.
ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر بەدواداچوونی بۆ پێشكەوتنی كار و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی پێشكەشكردنی ئەو كەسانەی بیمەكراون، ئاڕاستەی چڕكردنەوەی هەڵمەتە میدیاییەكانی كرد بۆ هۆشیاری هاووڵاتیان سەبارەت بە گرنگی و ڕۆڵی بیمەی تەندروستی لە باشتركردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی پێشكەشكراو.