محەممەد جەواد زەریف : وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی لە کاتی گونجاو و بەو فۆرمە دەبێت کە تاران هەڵیدەبژێرێت

جیهانی
  • 29-09-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد جەواد زەریف " یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتژیکی،پشتڕاستی کردەوە کە وەڵامدانەوەی تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی لە کاتی گونجاو و بەو شێوەیەك دەبێت کە تاران هەڵبژارنی بۆدەکات.
    "زەریف " لە تویتێکدا لە ماڵپەڕی ئێکس کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،ڕایگەیاند : وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ تاوانەکانی قەوارەی زایۆنی لە کاتی گونجاو و بەو فۆرمە دەبێت کە  تاران هەڵیدەبژێرێت.
    زەریفی ووتیشی: ئێران ئەو بڕیارە لە ئاستی سەرکردایەتی باڵا سەبارەت بە وەڵامدانەوەی قەوارەی زایۆنی دەیدات.
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : زایۆنیەکان ناتوانن بە تیرۆرکردنی "سەید حەسەن نەسروڵڵا " خۆڕاگری لە ناو ببەن.