بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نەجیب میقاتی" سەرۆک وەزیرانی لوبنان،لە وتارێکیدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: دەوڵەت هەموو کارێکی پێویست دەکات و هەموو تواناکانمان یەک دەخات و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستی و ئەو سەرچاوانەی کە ئاوارەکان پێویستیان پێیەتی،پێشبینی دەکات کە ژمارەی ئاوارەکان بگاتە یەک ملیۆن کەس.
"میقاتی" ڕاشیگەیاند : یەکێک لە ئەولەویەتەکانمان ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی رژێمی زایۆنیە بۆ سەر لوبنان، ووتیشی : ئاوارەبوونی خەڵک لە ئێستادا گەورەترین دۆخی ئاوەرەبوونە لە مێژووی لوبنان.
لە درێژەی قسەکانیدا "میقاتی " وتی : ئێمە کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی هەموو ئەو پێداویستی و سەرچاوانەی کە ئاوارەکان پێویستیان پێیەتی، و داواشی لە وڵاتانی کۆمەک بەخش کرد کە هاوکارمان بن لەم هەلومەرجە سەختانەی کە پێیدا تێدەپەڕین. هەروەک ووتیشی : ئاسانکاری بۆ هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان دەکەین.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان،جەختی لە بەردەوامی کارکردنی دامەزراوەگشتییەکان کردەوە،وەك فڕۆکەخانەکان بە گرنگی و سەلامەتیەوە، کە لوبنان هێشتا باوەڕی بە شەرعیەتی نێودەوڵەتی هەیە.
سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەڕوو : کە ڕژێمی زایۆنی هەموو ڕۆژێک کردەوەی تاوانکاری ئەنجام دەدات،هەروەك جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە بۆ ساتێکیش درێغی ناکەین لە بەدواداچوونی ڕۆڵی دیپلۆماسی و هیچ ڕێگەیەکمان نییە جگە لەوەی کە ئەو کارە بکەین.