وەزارەتی پەروەردە مەرج و ڕێنماییەکانی بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی لوبنانی لە قوتابخانەکانی عێراق بڵاودەکاتەوە

ناوخۆ
  • 29-09-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردە مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابی و  خوێندکارانی لوبنانی لە قوتابخانەکانی عێراق ڕاگەیاند.
    وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی و تیایدا هاتووە:- دوای ڕێنمایی وەزیری پەروەردە بۆ ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی قوتابی و خوێندکارە ئاوارە لوبنانییەکان بۆ ناو قوتابخانەکانی عێراق و پێشکەشکردنی هاوکاری و ئاسانکاری و ڕێکارەکانی خوێندن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان،مەرج و ڕێنمایی دەرکرد بۆ دەستەبەرکردنی وەرگرتنی خوێندکاران لە دامەزراوە پەروەردەییەکانی عێراق:-