حزبوڵڵا بە ژماریەک مووشەکی فادی 1 سەربازگەی ئۆفێک دەکاتە ئامانج

جیهانی
  • 29-09-2024, 10:59
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"حزبوڵڵای لوبنان " ڕایگەیاند کە بە ژماریەک مووشەکی فادی 1 سەربازگەی ئۆفێکیان کردۆتە ئامانج.
    حزبوڵڵای لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە :موجاهیدەکانی موقاوەمەی ئیسلامی بە  مووشەکی فادی 1 سەربازگەی ئۆفێکیان بۆردومان کردوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : ئەمە وڵامێکە بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگری ئازا و شەرەفمەندانەیان، بۆ بەرگری لە لوبنان و گەلەکەی و وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی بەربەریانەی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر شار و گوند و خەڵکی سڤیل .