بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکور،و پلەکانی گەرماش بەگشتی لە ڕۆژانی پێشوو نزیک دەبێتەوە،هەروەك پلەکانی گەرما لە بەغدا و واست و دیالە و دیوانیە 39 و دەهۆك 32،هەولێر 34، نەینەوا 35،نەجەف ئەشرەف و کەربەلای پیرۆز و موسەننا و بەسرە و میسان 40 پلەی گەرمی دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- رۆژی سێشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،هەروەها ناوچەکانی باکور بە تایبەت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا لە شەودا هەور و باراناوی دەبێت کە لە هەندێک کاتدا لەگەڵیدا ڕەشەباش دەبێت، و با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بۆ ماوەیەکی جیاواز چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور،لە ڕۆژدا ناوچەکە هەور و باراناوی دەبێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- کەشناسی پێشبینی دەکات ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بێت، هەروەك لە ناوچەکانی باکووریش ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونئ هەندێک پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزێت.