بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان سەید حەسەن نەسروڵڵا كرد و جەختی لەوە كردەوە كە شەهیدە گەورەكە مۆدێلێكی سەركردایەتی بووە لە دەیەكانی ڕابردوودا بە دەگمەن بوونی هەبووە.
نووسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی زانا حوجەتولئیسلام و موسڵمامان سەید حەسەن نەسروڵڵا و كۆمەڵێك لە برایانی ئەومان پێگەیشت لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی لوبنان، و دەیان مەدەنی بێتاوان لە كۆمەڵكوژییە دڵتەزێنەكەی سوپای دوژمنی زایۆنیستی لە گەڕەكی ئازیزی بەیروت .
ووتیشی: شەهیدی مەزن مۆدێلێكی سەركردایەتی بوو كە هاوتاكەی لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دەگمەن بووە، لە سەركەوتن بەسەر داگیركاریی زایۆنیستیدا بە ڕزگاركردنی خاكەكانی لوبنان ڕۆڵێكی دیار و بەرچاوی هەبوو، بە هەموو شتێكی لە توانایدا پاڵپشتی عێراقییەكانی كرد لە ڕزگاركردنی وڵاتەكەیان لە تیرۆریستانی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد : لەكاتێكدا سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی گەلی بەشەرەفی لوبنان و سەرجەم گەلانی ستەملێكراوی دیكە دەكەین لەم نەهامەتی گەورەیە و خەسارێكی گەورەیەدا، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە كە كۆچكردووی بەختەوەر بە میهرەبانی و ڕەزامەندی بەرینی بەبەهەشتی بەرین شاد بكات لەگەڵ ئەولیاپاكەكانی محەمەد و بنەماڵە پاكەكەی لە بەرزترینی بەرزەكان كۆبكاتەوە و ئیلهامبەخشی خێزانەكەی و هەموو ئەوانەی كە خەمبارن بە لەدەستدانی ،انا للە وانا الیە راجعون.