بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهید كردنی حەسەن نەسڕوڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان كرد.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكداكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : بە باوەڕێكی پتەو بە ویست و چارەنووسی خودا، و بە دڵێكی بە خەم و ئازارەوە ، هەواڵی شەهیدبوونی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی لە لوبنان حزبوڵڵا و شەهید و سەركردەی موجاهید سەید حەسەن نەسروڵڵامان پێگەیشت، بۆیە پرسە وسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی عەرەبی وئیسلامی دەكەین، لەپێش هەمووشیان گەلی لوبنان برا وبەرەكانی پشتیوانی فەلەستین، گەلی ئازادی خوازان لە هەموو دونیا و بۆ بنەماڵە و كەسوكاری شەهید و كادیرانی حزبوڵڵا، لەگەڵ ئەم خەسارەتە گەورەیەی كە ئازیز بوو لە دڵی باوەڕداران.
ئاماژەی بەوەشكرد: خوێنی پێشەوای بەرخۆدان و هەموو شەهیدان درێژكراوەی قوربانیدانی پێغەمبەران و ئیمامەكان و مرۆڤە چاكەكانە لە شەڕەكانی حەقیقەت و ناڕاستدا بە درێژایی زەمان،دووپاتكردنەوەی قووڵایی ئیمان و خۆڕاگری و تێڕوانین كە سەركردە گەورەكانمان نیشانیان دا، وەك شەهیدی میللەت بەرزترین شەرەفی وەرگرت كە بە درێژایی ژیانی سەركردایەتی حزبوڵڵا كە نزیكەی 30 ساڵی خایاند، لە جیهاد و قوربانیدان و خۆڕاگری و ڕوونی دید و ئامانجدا بەسەر بردووە.