بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی سەید "حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند،، وێڕای هاوکات هەڵوێستی پرەنسیپی نەگۆڕی عێراقی لە وەستانەوە لەگەڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان دووپاتکردەوە.
سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێراق (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە هێرشێکی تاوانکاری نوێ ڕژێمی زایۆنیدا "سەید حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان،شەهید بوو و وەک شەهیدێک لەسەر ڕێگای حەق،کە ئەو ڕێبازەی ئەو گرتیەبەر ، ڕێبازی شەهیدە قارەمانەکانە کە گیانی خۆیان تەرخان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی و دڕندانەی زایۆنی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە :- کە ئەو کردە تاوانکارییەی دوێنێ ناوچەکانی باشووری کردە ئامانج، خواستی بێباکانە بوو بۆ فراوانکردنی ململانێکان، لەسەر حیسابی سەرجەم گەلانی ناوچەکە و ئاسایش و سەقامگیرییان.
لە درێژەی قسەکانیدا بەیاننامەکەدا هاتووە : پرسە سەرەکییەکان،لەوانە دۆخی فەلەستین و ڕووبەڕووبوونەوەی برایانی لوبنان لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی زایۆنی، هەموویان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە گەلان لە کۆتاییدا، لەسەر خاکی خۆیان و زێدی مێژوو و میراتەکانیان سەرکەوتوو دەبن.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە هۆشداری دەدەین و جەخت دەکەینەوە لەسەر بەرپرسیارێتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، ئەو وڵاتانەی زلهێز کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانن، و هەموو ئەو وڵاتانەی کە کاریگەرییان هەیە لە ناوچەکەدا، بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و ڕاگرتنی جینۆسایدی نەتەوەیی فەلەستین، کە داگیرکەری زایۆنی دەیان ساڵە ئەنجامی دەدات و لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ترسناک پراکتیزەی دەکات.
سەدان لوبنانی بێتاوان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا شەهید دەبن، کەواتە لە بەرژەوەندی کێ دەستدرێژی فراوان کراوە؟
سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەکەیدا دووپاتی دەکاتەوە :- کە لەم ڕۆژەدا هەڵوێستی پرەنسیپی عێراق ئەوەیە لەگەڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان بوەستێت، ئەم هەڵوێستەش لەسەر بنەمای شەرعیەتی نێودەوڵەتی و لەسەر بنەمای مرۆیی و ئەخلاقییە کە پێویستی بە پشتیوانی برایان هەیە، گەلانێک کە بە خاک و بوونی شارستانی خۆیانەوە دەلکێن.
لە کۆتاییدا بەیاننامەکەدا سەرۆک وەزیران سودانی جارێکی تر هاوخەمی بۆ لەدەستدانی سەید "حەسەن نەسروڵڵا" ڕادەگەینیت و بە شەهیدی شکۆمەند و بەرزی هەموو شەهیدانی لوبنان و شەهیدانی فەلەستین و شەهیدانی ڕووبەڕووبوونەوەی دڕندای زایۆنی ناو دەبات.