بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،ماتەمینی گشتی لەتەواوی عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند وەک ڕێزگرتنێک لە شەهیدبوونی "سەید حەسەن نەسروڵڵا " و هاوەڵانی بەهۆی هێرشی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنی .