بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە،ئەنجومەنی نوێنەران داوای ڕاگەیاندن و گێرانی ماتەمینی فەرمی بۆ شەهیدبوونی سەید "حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حزبو ڵڵا لە لوبنانی کرد.
ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەنجوومەنی نوێنەران داوای ڕاگەیاندن و گێرانی ماتەمینی فەرمی دەکات بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بۆ شەهیدبوونی سەید نەسروڵڵا.
وەک ڕاگەیەندراوەکەئاماژەی پێداوە: بۆ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ گەلانی فەلەستین و لوبنان ،ئەنجومەن دانیشتنەکەی دواخست.