بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،ژمارەیەک له فەڕمانبەڕان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەڕان،بۆ هاوهەڵوێستی و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین و لوبنان چالاکیەکیان ڕێکخست.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێ ڕاگەیاندین : ژمارەیەک لە فەرمانبەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هاو هەڵوێستی و هاوسۆزییان بۆ گەلی فەلەستین و لوبنان لە چالاکیەکدا ماوەیەک بەبێدەنگی وەستان.
شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەتی خۆی بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دواخست