بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، حزبوڵڵای لوبنانی شەهیدبوونی سەید "حەسەن نەسروڵا " ئەمینداری گشتی حزبەکەی ڕاگەیاند.
حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- کە سەید نەسروڵا، پێشڕەوی موقاوەمە،و خزمەتکاری ڕاستگۆ ، وەک شەهیدێکی گەورە و قارەمانێک،بەرەو لای پەروەردگار گەڕایەوە، سەید حەسەن هەنگاوی ناوە بەرەو پێشەنگ و ئازا و ژیر و تێڕامان و باوەڕدار،پەیوەستبوون بە کاروانی ئەبەدی شەهیدانی کەربەلا لەسەر ڕێبازی ئیلاهی و ئیمان لە شوێنکەوتووی پێغەمبەران و ئیماندارانی شەهید.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-سەید "حەسەن نەسروڵڵا" ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا،پەیوەندی بە هاوەڵانیەوە کرد،هەروەها ئەو شەهیدە گەورە و نەمرانەی کە لەو ماوەیەدا لە سەرکەوتنەوە بۆ سەرکەوتن ڕابەرایەتییانی کردوە هەر لە سەید شوهەداو موقاوەمەی ئیسلامی لە ساڵی 1992 تا ڕزگارکردنی لوبنان لە ساڵی 2000 و بۆ سەرکەوتنی ئیلاهی لە ساڵی 2006 و هەموو شەڕەکانی تری شەرەفمەدانەی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین.
لە درێژەی قسەکانیدا بەیاننامەکەدا هاتووە : کە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی پارێزەری موسڵمانان سەید "عەلی خامنەیی" دەکەین و داواکارین لەخوا سێبەرەکەی درێژ بێت بەسەرماندا ، هەروەها پرسەی خۆمان ئاڕاستەی مەرجعیەتە گەورەکان و موجاهیدەکان و ئیمانداران و میللەتی خۆڕاگر و گەلی لوبنانی بە سەبر و موجاهید و ، هەموو نەتەوەی ئیسلامی و سەرجەم ئازادی خوازان و ستەملێکراوەکانی جیهان، و بنەماڵە بەڕێز و سەبردارەکەی دەکەین ، هەروەک پیرۆزبایی لە جەنابی سەید "حەسەن نەسروڵڵا " ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دەکەین بۆ گەیشتن بەپلەی شەهید و لە خوای گەورە داواکارین کە لێی ڕازی بێت، بیگەنێت بە بەرزترین خەڵاتی ئیلاهی، و نزیک لە ئیمام حسێن، سەلامی خوای لەسەر بێت، و بەرزترین پلەکانی ئیمان و باوەڕی پاکی وەرگرتبیت لە شەهید بوون کە لەسەر ڕێگای قودس و فەلەستین بووە ، و هەروەها پیرۆزبایی لە هاوڕێ شەهیدەکانی دەکەین کە لە دوای هێرشی دوژمنکارانەی زایۆنی بۆ سەر باشوور چووە کاروانی پاک و پیرۆزی ئێوەی شەهید.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە : سەرکردایەتی حزبوڵڵا بەڵێن دەدات کە لەسەر ڕێبازی پڕ لە قوربانیدانی شەهیدان بەردەوام بێت درێژە بە جیهادەکەی بدات لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن، بۆ پشتیوانی لە غەززە و فەلەستین و لە بەرگریکردن لە لوبنان و گەلە خۆڕاگر و بەڕێزەکەی.