سەرۆکی کۆمار : دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان پێشهاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات

سیاسی
  • 28-09-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە "لەتیف ڕەشید"سەرۆک کۆمار،رایگەیاند:کە دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان پێشهاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی.
    سەرۆک کۆمار لە بەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بەتوندترین شێوە ئەو دەستدرێژییانەی ئیدانە دەکەین، کە دەکرێتەسەر لوبنانی برا و بەسەدان هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، ئەمە پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
    وەک سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە:- ئێمە لەکاتێکدا دوپاتیدەکەینەوە، کە عێراق هاوشانی براکانی لە لوبنان و فەڵەستین دەوەستێتەوە، هاوکات داوای هاودەنگی تەواودەکەین لەگەڵ هەردوو گەلی برا و سەرلەنوێ جەختدەکەینەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لەئەستۆبگرێت و کاری بە پەلە و کاریگەر بکات بۆ راگرتنی جەنگ و رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی دەرهەق بە هاووڵاتیانی مەدەنی.
    لەکۆتایی بەیاننامەکەدا : سەرۆک کۆمار هیوایی بەزەیی و رەحمەتی پەروەردگار بۆ شەهیدان و چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.