بەغدا-INA
ئەمرۆشەممە "سەید عەلی خامنەیی" ڕێبەری باڵایی شۆرشی ئیسلامی
لە ئێران،ڕایگەیاند:کە چارەنووسی ناوچەکە لە لایەن هێزەکانی موقاوەمە دیاری دەکرێت.
سەید "خامنەیی" لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،ڕایگەیاند:کوشتنی ئەو پیاوە بێ دیفاعە لە لوبنان،جارێکی دیکە دڕندەیی ڕژێمی زایۆنی کە وەک سەگی هاری لێهاتوە لەبەرچاوی هەمووان ئاشکرا کرد.
سەید خانمەیی ڕاشگەیاند : باندە تیرۆریستیەکانی قەوارەی زایۆنی لە شەڕی تاوانکاریی خۆی کە بۆ ماوەی ساڵێکە لە غەززە بەردەوامە، پەندیان وەرنەگرت و لەوە تێنەگەیشت کە شەهیدکردنی بەکۆمەڵی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ناتوانێت کاریگەری لەسەر پێکهاتەی تۆکمەی ڕێکخراوی خۆڕاگری هەبێت و لەناوی ببەن، ئێستاش دەیانەوێت هەمان سیاسەتی گەمژانە لە لوبنان پەیرەوبکەن، ئەوان زۆر لەوە بچووکترن کە بیانەوێت زیان بە پێکهاتەی بەهێزی حزبوڵڵا لە لوبنان و هەموو هێزە خۆڕاگرەکانی موقاوەمە لە ناوچەکەدا بگەیەنن.
لە درێژەی قسەکانیدا "سەید خانمەیی" وتی: چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی موقاوەمە دیاری دەکرێت، بە سەرۆکایەتیی حیزبوڵڵای سەربەرز،و خەڵکی لوبنان لە بیریان نەچووە ڕۆژێک،سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بە درێژایی ڕێگای بۆ بەیروت چیان کرد،ئەوە حزبوڵڵا بوو کە قاچیانی بڕی و لوبنانی سەربەرز کرد .
سەید خانمەیی دەشڵێت : ئەرکی هەموو موسڵمانانە کە بە شانازییەوە لەگەڵ گەلی لوبنان و حزبوڵڵا بە ئیمکانیەتەوە لە بەرامبەر دڕندەیی و خراپەکاری ڕژێمی زایۆنی بوەستێت.