ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیران: سودانی عێراقی بەرەو گەڕانەوەی تەواوەتی سەروەری ئەمنی بۆ هێزە چەکدارەکان برد

سیاسی
  • 28-09-2024, 14:03
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"حسێن عەللاوی"ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران، بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)ی ڕاگەیاند:-"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،عێراقی بەرەو سەروەری ئەمنی تەواو  بردوە لەژێر رۆڵی هێزە چەکدارەکان.
    ڕاشیگەیاند: کە کۆتایی ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی هەوڵی  دیپلۆماسی سەرکەوتووەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران نزیک بۆتەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا  کە بەیاننامەی هاوبەشی نێوان بەغدا واشنتۆن ،پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە لە باوەش دەگرێت بەرەو گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەی ئابووری دەروات.
    ووتیشی : دوای 10ساڵ  لە پێکهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و کۆتایی هێنان بەو گروپە،پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا و هەروەها پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی دەگوازرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنی دووقۆڵی سەقامگیر تا ساڵی 2025 کە پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکات و بەردەوام دەبین لە لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.