وەزیری دەرەوە ئامادەیی عێراقی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو لایەک دووپاتکردەوە بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکەی لە سەرۆکایەتیکردنی گروپی 77

سیاسی
  • 28-09-2024, 14:00
  • +A -A

    بەدواداچوون- INA
    ئەمڕۆ شەممە"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە ئامادەیی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ هەموو لایەك  بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی ئەرکەکەی بۆ سەرۆکایەتیکردنی گروپی 77 و چین بۆ ساڵی 2025.
     وەزارەتی دەرەوە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە : عێراق ئەمڕۆ دەستکەوتێکی دیپلۆماسی گرنگی بەدەستهێنا بە هەڵبژاردنی فەرمی بۆ سەرۆکایەتی گروپی 77 و چین بۆ ساڵی 2025 لە چل و هەشتەمدا کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆیدا کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لە 27ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بەڕێوەچوو.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- "فواد حسێن"جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە،بە ئامادەبوونی "ئەنتۆنیۆ گوتریش " ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و "فیلمان یانگ" سەرۆکی خولی حەفتا و نۆیەمی ئەنجومەنی گشتی، بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کردووە و تیایدا ، وەزیری دەرەوە وتارێکی پێشکەش کرد و  سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو متمانەیە دەربڕی کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە بە عێراق دراوە.
    "فوئاد حسێن " جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بە جددی و پابەندبوونەوە ئەم ڕۆڵە دەگرێتە ئەستۆ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان وڵاتانی تازەپێگەیشتو و گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەك جەختیشی لە ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ هاوکاری لە نزیکەوە لەگەڵ سەرجەم وەفد و هاوبەشەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەرکەکەی لە ساڵی داهاتوودا و هەماهەنگی بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ئەندام و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان.
    "فوئاد حوسێن" هیوای خواست بۆ کارکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجی گروپەکە و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی کارای وڵاتانی تازەپێگەیشتو لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی هەلومەرجی ئێستای جیهانی کە پێویستی بە بەهێزکردنی هاوبەشی و هاوکاری هەیە بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام و بنیاتنانی گەشەیەکی باشتر بۆ هەمووان.
    ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە ئەم هەڵبژاردنە ڕەنگدانەوەی ئەو متمانەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە عێراق بەخشیوە و ڕۆڵی سەرکردایەتییەکەی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەرزدەکاتەوە،هەروەها وتاری وەزیری دەرەوە لەلایەن وڵاتانی ئەندامەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لێکرا،و  زۆرێک لە وڵاتان پیرۆزبایی خۆیان و پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ سەرکردایەتیکردنی عێراق بۆ  ئەو گروپە دەربڕی، بەئامانجی گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکان.