حزبوڵڵا : بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دیفیدمان بە مووشەکەکانی فادی 3 بۆردومان کرد

جیهانی
  • 28-09-2024, 13:56
  • +A -A

    بەدواداچوون-INA
    ئەمڕۆ شەممە،موقاوەمەی ئیسلامی لوبنان بۆردومانکردنی بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دیفدی بە زنجیرەیەک مووشەکی فادی 3 ڕاگەیاند.
    موقاوەمی ئیسلامی لە لوبنان لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە، ڕایگەیاند: بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە موقاوەمەی ئازا و شەرەفمەندانە،لە بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی،و لە وەڵامدانەوەی لەشکرکێشی بەربەری ڕژێمی زایۆنی بۆ شار و گوندەکان و خەڵکی مەدەنی، ڕۆژی شەممە ،موجاهیدەکانی موقاوەمەی ئیسلامی بە مووشەکی فادی 3 بۆردومانی بنکە و فڕۆکەخانەی ڕامات دیفدی کرد.