لەگەڵ بڕیاری کەمکردنەوەی سوود بانکی ڕافیدەین پێدانی قەرزی خانووبەرە بە بەهای 150 ملیۆن دینار ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-09-2024, 13:53
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە، بانکی ڕافیدەین پێدانی قەرزی خانووبەرەی بەگوژمەی 150 ملیۆن دینار ڕاگەیاند، لەگەڵ کەمکردنەوەی سوودی بانکی.
    بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- نوێترین مەرج و ڕێنمایی بۆ قەرزی خانووبەرە لە بانکی ڕافیدەین بەم شێوەیەن:
    1-زۆرترین بڕی قەرز 150 ملیۆن دینارە.
    2-لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک.
    3-لە (15) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی نۆژەنکردنەوەی خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون.
    4-لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون یان شوقە یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون،کە لە (5) ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات.
    5-ڕێژەی سوود بۆ قستەکە سەدا (6). 
    6- ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە (15) ساڵە، گەرەنتی قەرزەکە بەندە بەو بەشانەی کە قەرزەکە دەیانگرێتەوە.
    7- ئەو فەرمانبەرانەی کە موچەکانیان بەستراوە بە بانکی ڕافیدەین و  ماستەر کارتیان هەیە ، دەبێت ڕەهەنێکی خانوو پێشکەش بکەن کە بەهاکەی بریتی بێت لە  (بڕی قەرز +25%).
    8- بۆ هاوڵاتیان  دەبێت گەرەنتیەکەی  کەفیلێک بێت کە موچەکەی  لە بانکی ڕافیدەین تەوتین کرابێت و تاپۆیەکی خانووبەرە بە ڕەهن لە بەرژەوەندی بانک وەک ڕەهنێکی پلە یەک کە بەهاکەی بریتی بێت (بڕی قەرز +25%) دابنێت.
    9- بۆ خانەنشینان کە تەمەنیان لە چوارچێوەی تەمەنی بیمەکراودایە، گەرەنتی بوونی ماستەرکارت و پێشکەشکردنی تاپۆی خانووە کە لە بەرژەوەندی بانکدا ڕەهن کرا بێت وەک ڕەهنێکی بیمەی پلە یەک (بڕی قەرزەکە+ لەسەدا 25)،سەبارەت بەوانەی تەمەنیان لە ساتی تەمەنی بیمە زیاترە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی قەرزەکە،پێویستە کەفیلێک پێشکەش بکات کە مووچەکەی لای بانکی ڕافیدەین بێت لەگەڵ تاپۆی خانووبەرە پێشکەش دەکات کە لە بەرژەوەندی بانک  ڕەهن کرا بێت کە بەهاکەی بریتی بێت لە (بڕی قەرز + 25%).