بەغدا-INA
دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی هەورەبروسکە و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
دەستەکە،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- سبەی یەکشەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرماش لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات،کەمێک دادەبەزن،کە پلەی گەرما بۆ سبەینێ یەکشەممە لە بەغدا و دیالە و بابل و دیوانیە 38 پلە و لە دهۆك و هەولێر و سلێمانی 32 پلە و لە نەینەوا 34 پلەو ،لە کەرکوک 35 پلە و لە سەلاحەدین و ئەنبار 37 پلە و لە کەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف و موسەننا و واست 39 پلە و لە میسان و زیقار و بەسرە 40 پلە دەبێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری پەرشوبڵاو لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکور کەمێک بەرزدەبنەوە، بەڵام لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاست پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- بۆ رۆژی سێ شەممەی داهاتوو ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت ، بەڵام لە ناوچەکانی باکور و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت،لەگەڵ پێشبینی باران بارین لە شەواندا لە ناوچەکانی باکور، کە ڕەنگە هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا بێت، هەروەها پێشبینی ئەوە دەکرێت کە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئاسمان بۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ دەبێت ، بەڵام لە ناوچەکانی باکور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی هەورەبروسکە، هەروەك پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکانی وڵات کەمێک دادەبەزن،و با لە ڕۆژدا چالاک دەبێت لە نێوان (30-40) کم لە کاتژمێرێکدا،کە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێندا.
ئینفوگرافیک: جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان کێیە؟