ڕووسیا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان دەکات

جیهانی
  • 28-09-2024, 12:00
  • +A -A

    بەدواداچون- INA
    بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیك "سێرگی لاڤرۆڤ"وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند:- کە مۆسکۆ بە توندی ئیدانەی هێرشەکان و پێشەلی سەرخاکی لوبنان دەکات لەلایەن ئیسرائیلەوە .
    هەروەك هۆشداریشی دا لە مەترسی نزیک بونەوەی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ناوچەکە نزیک دەبێتەوە لە لێواری شەڕێکی گەورە.
    "لاڤرۆڤ " جەختی لە پێویستی "دەستبەجێ وەستاندنی توندوتیژییەکان کرد  پێش ئەوەی دۆخەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت.
    ووتیشی : هەندێک کەس بەڕاستی هەوڵی ورژاندنی شەڕێکی گەورە دەدەن.
    وەزیری دەرەوەی ڕووسیا  بۆ نوێنەری ئەمریکا وتی: هەڵبژاردنی ئێستا لەبەردەم واشنتۆندایە، یان بەردەوام بێت لە ئاستەنگ خستنە بەردەم کارەکان یان داوای کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بکات،کە بەبێ پشتیوانی ئێوە بۆ داگیرکاری،دەتوانرێت بە خێرایی و کاریگەر کۆتایی بەو ململانێیە بهێنرێت.