نەینەوا یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب ریكدەخات

ناوخۆ
  • 27-09-2024, 21:49
  • +A -A

    نەینەوا - INA - محەمەد حەداد
    ئەمڕۆ هەینی، پارێزگای نەینەوا یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێبی بە بەشداری 110 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ناوخۆیی و عەرەبی رێكخست.
    بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی ڕۆشنبیری و هونەر لە وەزارەتی لاوان و وەرزش فایز تەها سالم لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: كردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب، شتێكی نوێ نییە پارێزگای نەینەوا  خاوەنی میراتێكی فەرهەنگییە، لەم پێشانگایەدا زیاتر لە 110 وڵاتی عەرەبی و جیهانی بەشدارییان تێدا كردووە.
    سالم ئاماژەی بەوەشدا: لەم پێشانگایەدا ڕۆڵی سەرەكی بۆ وەزارەتی لاوان و وەرزش دەگەڕێتەوە، و وتیشی: كۆمەڵێك دەستپێشخەری كە لەلایەن وەزارەتی لاوان و وەرزشەوە كراوە، لەوانە دابینكردنی یارمەتییەكان بۆ زیاتر لە 25 هەزار كارتی بازاڕكردن بۆ گەنجان، بە ئامانجی كڕینی كتێبی ڕۆشنبیری و هونەری.
    لای خۆیەوە خاوەنی دەزگای چاپ و پەخشی وەسەتیەی میسری، عەلا عەزام، رایگەیاند: سەركەوتنی پێشانگاكە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردنی زۆرێك لە دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوەی عەرەبی و ئەو پێشوازییە گەورەیەی خەڵك لە پێشانگاكە كردوویانە.