پەیامنێرمان: 14 هاوڵاتی سڤیل وەكوو ئاماری سەرەتایی بەهۆی دەستدرێژیی زایۆنییەكان بۆ سەر گەڕەكی باشوور شەهید بوون

جیهانی
  • 27-09-2024, 20:30
  • +A -A

    بەیروت - INA
    ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی بۆردوومانی زایۆنیەكان بۆ سەر گەڕەكی باشووری لوبنان، لانیكەم 14 هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: دەستدرێژی زایۆنیەكان بۆ سەر گەڕەكی باشووری شارەكە لانیكەم 14 شەهید و ژمارەیەكی زۆر برینداری لێكەوتەوە كە  منداڵ و ژنی تێدایە.
    وتیشی: هێرشی زایۆنیەكان زیانی ماددی زۆریان بە گەڕەكی باشووری شارەكە گەیاندووە و تا ئێستاش ئاماری كۆتایی سەبارەت بە ژمارەی شەهیدان و بریندارەكان نییە.
    ئاژانسی هەواڵی لوبنان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: بۆردوومانی زایۆنییەكان وێرانكارییەكی زۆر گەورەی لێكەوتەوە.
    ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: فڕۆكەكانی دوژمن زنجیرەیەك هێرشی توندوتیژیان بۆ سەر ناوچەی گەڕەكی باشوور ئەنجامداوە و دوكەڵێكی توندیش ئاسمانی ناوچەكەی داپۆشیوە.