9 تیرۆریستی داعش لە چوار پارێزگا دەستگیر دەكرێن

ئەمنی
  • 27-09-2024, 20:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیركردنی 9 ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعشی لە چوار پارێزگار ڕاگەیاند.
    شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری لە فیرقە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی فیرقەی (7، 14، 15، 16، 17)، پاڵەوانەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، چەندین ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامدا.
    ئاشكراشیكرد: ئەو ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی دەستگیركردنی (9) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە، بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی (بەغداد، نەینەوا، ئەنبار،  كەركوك)، كە كاریان دەكرد و سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش بوون، و لەنێویاندا هەڵگری بەناو سەرەكی و ئیداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای ئەنبار،و بەشێوەیەكی مەیدانی رادەستی لایەنی تایبەتمەند كران.