بەغداد - INA - فاتیمە رەحمە
ئەمڕۆ هەینی، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری گەنجان قاسم زاڵمی، دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی پرۆگرامی ڕاهێنانی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند،و هاوكات تەئكیدیكردەوە: لە كردنەوەی هۆڵ و سەنتەرەكان بۆ ڕاهێنانی دامەزراوانی نوێ.
زاڵمی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: بەرنامەیەك كرایەوە بۆ ڕاهێنان و پەرەپێدانی ئەو فەرمانبەرە نوێیانەی كە لەم حكومەتەدا دامەزراون، و وتیشی: لە درێژەی ئەم كارەدا چەندین هۆڵ لە ناوەندە جیاجیاكانی زانكۆكانی بەغدا كراونەتەوە، و وادەیەكی گرنگ هەیە بۆ فەرمانبەری نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەبێت فەرمانبەران دڵسۆزییەكی پاكی دامەزراوەیی و حكومییان هەبێت و هەست بەوە بكەن كە ئەم حكومەتە حكومەتی ئەوانە و فەرمانگەكان فەرمانگەی خۆیانن، و وتیشی: پێویستە كادرەكان ئاستێكی بەرزی گەشەپێدانیان هەبێت بەو پێیەی لێهاتووییەكانیان زۆر گرنگە.