بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەیشتە بەغدادی پایتەخت، دوای كۆتاییهێنان بە بەشداریكردنی لە خولی 79ەمینی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەیشتە بەغدادی پایتەخت، دوای كۆتاییهێنان بە بەشداریكردنی لە خولی 79ەمینی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە تیایدا سودانی وتاری عێراقی پێشكەش كرد، هەروەها زنجیرەیەك كۆبوونەوەو دیالۆگ دانیشتنەكان و چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا، كە بەم شێوەیەن:
■پێشكەشكردنی وتاری عێراق لە لوتكەی داهاتوو كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوەچوو.
■ دیدار لەگەڵ پاشای شانشینی هاشمی ئوردن، شا عەبدوڵای دووەم بن حسێن.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆك كۆماری قوبرس نیكۆس خریستۆدۆلیدس.
■ پێشوازیكردن لە سەرۆك كۆماری كینیا ویلیام ڕوتۆ.
■ پێشوازیكردن لە سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سەرۆكایەتی كۆماری یەمەن، ڕەشاد محمد عەلیمی.
■ پێشوازیكردن لە شازادەی جێنشینی دەوڵەتی كوەیت شێخ سەباح خالید حەمەد سەباح.
■ پێشوازیكردن لە سەرۆك وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا دیك شوف.
■ پێشوازیكردن لە سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا جۆرجیا میلۆنی.
■ دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پاكستان شهباز شەریف.
■ پێشوازیكردن لە سەرۆك وەزیرانی یۆنان كیریاكۆس میتسۆتاكیس.
■ پێشوازیكردن لە سەرۆك وەزیرانی سۆماڵ هەمزە عەبدی بەرێ.
■ كۆبوونەوە لەگەڵ سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس.
■ پێشوازیكردن لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن.
■ دیدار لەگەڵ كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان فولك تورك لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان.
■ پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆ/ IOM، ئیمی بوب.
■پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ منداڵان/یونیسێف كاترین ڕاسل.
■ پێشوازیكردن لە سكرتێری گشتی ڕێكخراوی هاوكاری دیجیتاڵی خاتوو دیما یەحیا.
■ پێشوازیكردن لە سكرتێری جێبەجێكاری كۆمیسیۆنی ئابووری و كۆمەڵایەتی بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) لە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕولا عەبدوڵا دەشتی.
■ پێشوازیكردن لە جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا والی ئەدیمۆ.
■پێشوازیكردن لە نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕفێنراوەكان، باڵیۆز ڕۆجەر كارسینیز.
■ پێشوازیكردن لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بەندەرەكانی دوبەی سوڵتان ئەحمەد بن سەلیم.
■ بەشداریكردن لە دانیشتنێكی گفتوگۆ كە لە چوارچێوەی كارەكانی چواردەهەمین لوتكەی كۆنكۆردیا بەڕێوەچوو.
■ بەشداریكردن لە دانیشتنی دیالۆگ كە لەلایەن ژووری بازرگانی ئەمریكا و مۆنیتۆرەوە بەڕێوەچوو.
■چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی لەگەڵ سی ئێن ئێن.
■ چاوپێكەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز.