عومەر بەرزنجی و وەفدی یاوەری لەتاران سەردانی دامەزراوەی پێشەنگ لەبواری پیشەسازی هونەری دەكەن

سیاسی
  • 27-09-2024, 16:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    عومەر بەرزنجی  بریكاری وەزارەتی دەرەوە، بەیاوەری نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی كۆماری عێراق لە تاران، سەردانی دامەزراوەی پێشەنگی لە بواری پیشەسازی و هونەر و كاری دەستكرد كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی  نارودووە، دەڵیت: عومەر بەرزنجی بریكاری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی، بە یاوەری نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی كۆماری عێراق لە تاران و وەفدی یاوەری، سەردانی دامەزراوەی پێشەنگی بۆ كاری هونەری دەستكرد كرد، كە ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران رووی تێدەكەن ، كە بە هونەری ئیسلامی بە شێوازی ئێرانی ڕازاوەتەوە، وەفدەكەی عێراق سەرسوڕمانی خۆیان دەربڕی و بەو شاكارە جوانە هونەریان و ئەو شاكارە دەستكردەیان بەرز نرخاند، شایانی باسە ئەو  مۆدێلە  هونەرییە نایابە لەشێوەی دیمەنە نایابەكانی مەزارگەی ئیمام ( حسێن)ە، سڵاوی خوای لێبێت، لەبەرامبەر ئەو هونەر دەستكردەی كە دروستكراوە، باڵیۆز بەرزنجی و وەفدەكەی عێراق ، هیوای سەركەوتن و سەرفرازی بۆ بەرپرسانی دامەزراوەكە و بەڕێوەبردنەكەی خواست و سوپاسی ئەو بانگهێشتنەشیان كرد، هەروەك بەڕێوبەرایەتی دامەزراوەكەش سوپاسی دڵسۆزانەی خۆیان ئاراستەی وەفدی عێراق كرد بۆ قبوڵكردنی بانگهێشتنامەكەیان.