بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ دوو شەممە، لەمیانی سەردانێكیدا بۆ فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكان، هەڵمەتەكانی گەڕان و پشكنینی هێزەكانی عێراقی بەسەركردەوە بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش، دوای رزگاركردنی تەواوی ناوچەكانی عێراق. نوسینگەی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی چەندین رێنمایی بۆ پاراستنی سنورەكانی عێراق دەركردوە بەمەبەستی بەرگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستانی داعش، لەگەڵ ئەو گورزانەی كە لە دەرەوەی وڵات لە تیرۆریستانی داعش وەشێنراون". هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە " سەرۆك وەزیران رۆشنایی خستوەتە سەر ئەو پێشكەوتنەی هێزە چەكدارەكان و هەواڵگری بە خۆیانەوە بینیوە كە دەرەنجامی پلان و ستراتیجیەتێكی راست و دروست بوو كە دارێژرابوو بۆ پێشخستنی هێزە چەكدارەكان"، تەئكیدیشیكردەوە "لەسەر گرنگی بەردەوامبوونیان لەسەر ئەو بەرنامەیە و پارێزگاریكردن لەسەركەوتنەكان كە ئەمن و ئاسایش و كەشێكی لەبار و ئارامی بۆ وڵات و هاوڵاتیان دابینكردوە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات