بەغداد - INA
عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە لە تارانی پایتەخت، سەردانی حوجەت و لئیسلام "جەواد شەهرستانی" نوێنەری مەرجعیەتی باڵا ئایەتوڵا " سەید عەڵی سیستانی"خودا بیپارێزێت كرد.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ، دەڵێت: لە شاری قوم " عومەر بەرزنجی "بریكاری وەزیری دەرەوە، بەیاوەری "نەسیر عەبدولموحسین " باڵیۆزی عێراق و وەفدی یاوەری لە تاران ، سەردانی سەید " جەواد شەهرستانی " نوێنەری ئایەتوڵا سەید سستانی كرد،و بە گەرمی پێشوازییان لێكرا و لەبەرامبەردا " عومەر بەرزنجی " سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد و ڕۆڵی وەزارەتی دەرەوەی بۆ ڕوونكردەوە لە نوێنەرایەتیكردنی عێراق لە كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان و خزمەتكردنی عێراقییەكان لە هەر كوێیەك بن، لەبەرامبەردا سەید " جەواد شەهرستانی " ستایشی وەزارەتی دەرەوەی و بریكار بەرزنجی كرد ، كە وەك بریكاری وەزیری دەرەوە و باڵیۆز لە ژمارەیەك وڵات لە سەرانسەری جیهاندا رۆڵی هەبوە لەپەیوەندە دیبلۆماسیەكان لە بەرژەوەندی گەلی عێراق، هەروەها گەنجانێكی زۆر لە ژێر چەتری بەرزنجی توانیان وەك كەسی درەوشاوە لەنێو كایەی دیبلۆماسی پێبگەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە تێبینی زیرەكی و وردبینیمان كردوە لەبارەی قورئانی پیرۆز و زانستەكانی و پسپۆڕییە جۆراوجۆرەكانی، پاشان "عومەر بەرزنجی " و وەفدی یاوەری پڕۆژەی نەخۆشخانەی پسپۆڕی نور و پڕۆژەی كتێبخانە تایبەتمەندە گەورەی كە نزیكەی ملیۆنێك كتێب لەخۆدەگرێت بە پسپۆڕی جۆراوجۆری ئایینی و ئەدەبی و مێژوویی و بە زمانی جیاجیای بەسەر كردەوە.