سەید حەكیم: وەبەرهێنانی گەشتیاری داهاتی دارایی بۆ دەوڵەت دابین دەكات

ئابوری
  • 27-09-2024, 14:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، تەئكیدیكردەوە: وەبەرهێنانی گەشتیاری داهاتی دارایی بۆ دەوڵەت دابین دەكات.
     سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عێراق خاوەنی شوێنەوارە ئایینی و مێژوویی و ژینگەیی و ڕۆشنبیرییەكانە كە دەیكاتە شوێنی گەشتیاران، هەروەها یەكێكە لە گرنگترین وڵاتانی گەشتیاریی ناوچەكە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزاردا، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە گرنگی بە شوێنە گەشتیارییەكان و شوێنە سەرنجڕاكێشەكان بدەن بە شێوەیەك كە گونجاو بن بۆ وەرگرتنی گەشتیار، و وەبەرهێنان لە گەشتیاریدا بكەن وەك یەكێك لە سەرچاوەكانی داهات، ئەوە جگە لە كشتوكاڵ، پیشەسازی، وەبەرهێنان، تەكنەلۆژیا و فایلەكانی تر كە توانای دابینكردنی داهاتی دارایی گەورەیان هەیە بۆ ئەوەی دەوڵەتی كرێخۆری تاكە داهات بەجێبهێڵن.