ئاسایشی نیشتمانی لە دیالە كەسێكی ڕفێنراو ئازاد دەكات و باندێك دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 27-09-2024, 14:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئازادكردنی كەسێكی ڕفێندراو و دەستگیركردنی باندێكی ڕفێنەری لە دیالە ڕاگەیاند.
    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی ڕفێنەرەكان و دیاریكردنی شوێنەكانیان، هەڵمەتێك ئەنجامدراو دوو لە ڕفێنەرەكان لە بۆسەیەكدا لە ناوچەی خالس دەستگیركران.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی لێكۆڵینەوەی دەستبەجێدا دانیان بە شوێنی قوربانییەكەدا ناوە و لە ئەنجامدا مەفرەزەكانی دەزگاكە دەستیانكرد بە هەڵكوتانە سەر ئەو شوێنەی كە ڕفێندراوەكەی تێدا ڕاگیرابوو و ئازادیان كرد و باقی ئەندامانی باندەكەشیان دەستگیركرد.