گواستنەوە: بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلە لە شاری دهۆك تۆماركرا

ناوخۆ
  • 27-09-2024, 14:05
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (3.3) لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بومەلەرزەكە كاتژمێر 12:33:39 خولەكی شەو بەكاتی ناوخۆ تۆماركراوە، هەروەها گوڕەكەی گەیشتووەتە (3.3) پلە لە پارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان.
    ئاماژە بەوەشكراوە: بە پلەی جیاواز لەلایەن  هاوڵاتیانی نزیك رووداوەكە هەستی پێكراوە، هەروەها هیچ زانیارییەكمان لەبارەی زیانە ماددی و مرۆییەكان پێنەگەیشتووە.