بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەكەی دیك شوف، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تاوتوێ كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە 79هەمین دانیشتنی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا دیك شوف، كۆبووەوە،و لەگەڵیدا گفتوگۆی كرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان و فەڵەستین.