رەوشی كەشوهەوا .. پلەكانی گەرما بەردەوامن لە دابەزین

ناوخۆ
  • 27-09-2024, 13:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی وردەكاریی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بەردەوام بن لە دابەزین.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوای سبەی شەممە، ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، و ئاماژەی بەوەشدا: زۆرترین پلەكانی گەرما لە بەغدا، بابل، واست، كەربەلای پیرۆز، نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە 40 دەبێت، لە سەڵاح الدین و ئەنبار 38، میسان و زیقار موسەننا 41، بەسرە 42، هەولێر 34، نەینەوا و كەركوك 37، سلێمانی و دهۆك 33 پلە دەبێت.
    راشیگەیاند: رۆژی یەكشەممە كەش و هەوا لە سەرتاسەری وڵاتدا ئاسایی دەبێت، پلەكانی گەرماش لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك دادەبەزن.
    رونیشیكردەوە: دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی باكور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، بەڵام لە ناوچەی باكور كەمێك دادەبەزێت.
    ئاشكراشیكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەوەیە كە كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.