بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، نیویۆركی بەجێهێشت و بەرەو بەغداد بەرێكەوت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای كۆتاییهاتنی بەشداریكردنی لە دانیشتنی 79ی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، نیویۆركی بەجێهێشت و بەرەو بەغدادی پایتەخت بەڕێكەوت.