وەزیری دەرەوە پشتیوانی عێراق بۆ دەستپێشخەری ئاگربەست لە لوبنان دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 26-09-2024, 21:53
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، پشتیوانی عێراقی بۆ دەستپێشخەریی ئاگربەست لە لوبنان دووپاتكردەوە، و وتیشی: بەردەوامبوونی شەڕەكە لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، بەشداری كرد لە دانیشتنێكی دیالۆگی كارلێكی بۆ ترۆیكای لوتكەی عەرەبی لە نیویۆرك بە ناونیشانی (هاوكاری نێوان نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی) لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هاریكاریی نێوان هەردوو دامەزراوەكە.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: حسێن لە كۆبوونەوەكەدا وتاری عێراقی پێشكەشكرد، كە تیایدا جەختی لەسەر جددیەتی پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كردەوە،و ئاماژەی دا: بە تاوادانی زایۆنیەكان لە چەند بوارێكدا، كە ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانكردنی بازنەی ململانێكان بۆ شەڕێكی كۆنترۆڵنەكراو، كە بە شێوەیەكی بەرفراوان هەڕەشە لە سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەكەدا دەكات.
    هۆشداریشیدا: كە بەردەوامی شەڕی غەززە و لوبنان لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت، چونكە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی ئاژاوە كە پاڵپشتی گەڕانەوەی تیرۆر و ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی بكات.
    راشیگەیاند: بەردەوامی ئاوارەبوونی هاوڵاتیان لە باشووری لوبنانەوە لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەكان دەبێتە هۆی كێشەی كۆمەڵایەتی و مرۆیی بەرفراوان لە لوبنان و دەرەوە، ئەمە جگە لە لێكەوتەی ئابووری مەترسیدار لە ناوچەكەدا كە لە ئێستاوە بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناڵێنێت.
    حسێن ئاماژەی بەوەشكرد: بەردەوامی ئەم شەڕە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بۆ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە، و نیگەرانیی قووڵی عێراق و چاودێری بە پەرۆشی بۆ ئەم دۆخە دەربڕی لە ترسی ئەوەی كاریگەرییەكانی بگاتە عێراق و باقی وڵاتانی دیكەی ناوچەكە.
    هاوكات وەزیری دەرەوە پاڵپشتی عێراقی بۆ دەستپێشخەریی ئەمریكی و فەرەنسی بە مەبەستی ئاگربەست راگەیاند، و داواشی لە ئەنجوومەنی ئاسایش كرد ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات و بڕیارێكی بەپەلە بدات كە داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان و دەریای سوور بكات، لەگەڵ دیاریكردنی ماوەیەك بۆ ئەوەی بوار بۆ گفتوگۆ و دانوستان خۆش بكات.