عێراق و ئێران كۆكن لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان و هەڵوێستەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان

سیاسی
  • 26-09-2024, 21:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن و هاوتا ئێرانییەكەی عەباس عێراقچی پێداگرییان لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە لوبنان كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی فوئاد حسێن، ئەمڕۆ لە پەراوێزی ٧٩هەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووەوە، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و ئێران و گرنگی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك كۆماری ئێران و شاندی یاوەری بۆ بەغداد تاوتوێ كرا، كە نوێنەرایەتی بڕگەیەكی گرنگ بوو لە بەرزكردنەوەی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات.
    راشیگەیاند: هەردوولا پێداچوونەوەیان بە پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ناوچەكەدا كرد، بەتایبەتی لە لوبنان، كە تیایدا ئاماژە بە جددیەتی ئەو پێشهات و ئەو كاریگەرییانە كرا كە ڕەنگە ببنە هۆی دروستبوونی لەسەر گۆڕەپانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
    هەردوو وەزیر جەختیانكردەوە: لە دەرئەنجامە كارەساتبارەكانی مرۆیی و ئابووری، ئەوە جگە لە كاریگەرییە ئەمنییە ڕاستەوخۆكان، كە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات.
    هاوكات هەردوولا هاوڕابوون، لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵ و هەڵوێستەكان بەتایبەت لەسەر ئاستی ئیسلامی، بەمەبەستی پاڵنانی بەرەو گەیشتن بە ئاگربەستێكی دەستبەجێ لە لوبنان، و هاوكات ئاماژەیان دا: بە ناتوانایی و وەڵامنەدانەوەی تەواو لەلایەن میكانیزمە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان لە مامەڵەكردن لەگەڵ ململانێ چەكدارییەكان و كردەوەكانی دەستدرێژیكردن.
    هەرەوەها جەختیانكردەوە: لەسەر گرنگی ئەنجامدانی ئەركەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەم بوارەدا.
    فوئاد حسێن باسی لە پێشنیاری عێراق كرد كە پێشكەشی گروپی عەرەبی كرد، كە داوای ئەنجامدانی لوتكەی عەرەبی و ئیسلامی دەكات بە ئامانجی كۆكردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست لە لوبنان، و جەختیشیكردەوە: كە عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەم پێشنیازە بۆ گەیشتن بە ئەنجامدانی ئەم لووتكەیە.