یەكێتی ئاسیا ئەندامێتی ئاستی پیشەگەری بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەبەخشێت

وەرزش
  • 26-09-2024, 19:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، بەپێی ڕێكەوتنی مەشق و ڕاهێنانەكان، ئەندامێتی بە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی بەخشی لەسەر ئاستی پیشەگەرانە.
    یەكێیتەكە لە بەیاننامەیەكدا لە زاری سەرۆكی لیژنەی تەكنیكی و گەشەپێدان ویسام نەجیب سڵێوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ئەندامێتی بە یەكێتی عێراقی بەخشیوە لەسەر ئاستی پیشەگەرانە بەپێی ڕێكەوتنی ڕاهێنانی ئاسیا، ڕاگەیاندنێكە كە مافی ڕێكخستنی خولی ڕاهێنانی ئاسیا بە یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەدات (PRO, A, B, C).
    ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەی تەكنیكی و گەشەپێدان/بەشی پەروەردە و گەشەپێدانی ڕاهێنەران لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق سەرجەم مەرج و داواكارییەكانی پرۆگرامی خولی ڕاهێنانەكان، هەروەها پرۆسەی پەرەپێدانی ڕاهێنەر و مامۆستای وانەبێژی جێبەجێكردووە،