بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كۆمەڵگە، تەئكیدیكردەوە: لە كەمبوونەوەی تاوانەكانی ماددە هۆشبەرەكانی بۆ 40%.
بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگە عەلی عەجمی رەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، پۆلیسی كۆمەڵگە كۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا، كە تێیدا پێداچوونەوەی بە ستراتیژی كاری پۆلیسی كۆمەڵگادا كرد بۆ ماوەی سێ ساڵ، و وتیشی: كۆنفرانسەكە بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیرەكان و نوێنەرایەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و باڵیۆزەكان بەڕێوەچوو.
ڕوونیكردەوە: ئەو ئەولەویەتانەی لە كۆنفرانسەكە باسی لێوەكرا دیاردەی ماددە هۆشبەرەكان بوو، و وتیشی: تاوانەكانی ماددە هۆشبەرەكان بە هاوكاری دەزگاكان و بڵاوكردنەوەی كولتوری هۆشیاری و ڕێنمایی، هەروەها كاری خۆپارێزی بۆ 40% كەمیكردووە.