دەوڵەتی یاسا: ئەو بەیاننامەیەی كە لەلایەن هەندێك لە ئەندامانەوە دەرچووە لەگەڵ ئاراستەكانی هاوپەیمانیدا ناگونجێت

سیاسی
  • 26-09-2024, 16:24
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕوونیكردەوە: ئەو بەیاننامەیەی كە لەلایەن هەندێك لە ئەندامانەوە دەركراوە لەگەڵ ئاراستەكانی هاوپەیمانیدا ناگونجێت.
    هاوپەیمانییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەو بەیاننامەیەی بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا دەریانكردووە، پەیوەندی بەو كارەوە هەیە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بەرامبەر یەكێك لە ئەندامەكان سەبارەت بە ئامادەنەبوونی لە دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگادا ئەنجامی داوە.
    جەختیشیكردەوە: ئەو بەیاننامەیەی كە دەرچووە ناگونجێت لەگەڵ ئاراستەكانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و نیگەرانییەكانی بۆ سەقامگیری پارێزگاكان و نەخستنە ژێر ناسەقامگیرییەوە، و رونیشیكردەوە: هەموو پرسەكان بەپێی چوارچێوەی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، و چوارچێوەی هەماهەنگی كە پەسەند كراوە سەبارەت بە دۆخی حكومەتە ناوخۆییەكان.
    ئاماژەی بەوەشدا: پەرۆشیمان ئەوەیە كاربكەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ڕێگەی دیالۆگ و پاراستنی سەقامگیریی پارێزگاكان بۆ ئەوەی بتوانن ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن، كە خزمەتكردنی هاووڵاتیانی پارێزگاكەیە.