پشتگیری ئەمریكا بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی عێراق .. پێوەرەكانی بەرهەمی نا نەوتی بەرز دەبنەوە و دوو هێندەی ڕێژەی گەشەی دانیشتووان تێدەپەڕێنن

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 26-09-2024, 15:09
  • +A -A

    بەغداد - INA - نەسار ئەلحاج
    بە هەنگاوی ڕوون و بەرجەستە، حكومەتی عێراق دەستیكرد بە جێبەجێكردنی چاكسازییە ئابوورییەكان بە گرنگیدان بە هەمەچەشنكردنی سەرچاوەكانی داهات و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، بەو پێیەی داتا ئابوورییەكانی ئەم دواییە دەریانخست كە گەشەسەندنی ساڵانە بە ڕێژەی 6% لە بەرهەمی ناوخۆیی نا نەوتی بەدەستبهێنێت، ئەمەش تیشك دەخاتە سەر ئەو هەوڵانەی دراون لە بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و ئابووری دیجیتاڵی كە بووە هۆی دروستكردنی ژینگەیەكی گونجاوی وەبەرهێنان.
    دیداری ئەم دواییەی نێوان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، و جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا والی ئادیمۆ، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی عێراقە بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بانكی و باشتركردنی شەفافیەتی دارایی.
    ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گەشەی ئابووریی بەرهەمی ناوخۆیی نانەوتی كە ساڵانە گەیشتە 6%، نیشاندەرێكی ئەرێنییە بۆ گەشەسەندنی خۆشگوزەرانی ئابووری، بەو پێیەی زیاتر لە دوو هێندەی ڕێژەی گەشەی دانیشتوانە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگی هەمەچەشنكردنی ئابووری، بەتایبەتی لە بوارەكانی ئابووری دیجیتاڵی و كەرتی پەیوەندییەكان، هەروەها ڕۆڵی هەڵسانەوەی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریدا، هەروەها سەركەوتنەكانی كەرتی كشتوكاڵی كە بەدەستهێنانی لە دانەوێڵەدا خۆژێنی بەدەست هێناوە.
    ڕوونیشیكردەوە: دەستپێكردنی گەرەنتی سەروەری بۆ كەرتی پیشەسازی تایبەت بۆ دابینكردنی دارایی دەرەكی كە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە دابینكردنی هێڵەكانی بەرهەمهێنان بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن لە وڵاتانی دیاریكراوی جیهان بێگومان بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆژی لە پێنج گروپی پیشەسازییە گرنگەكانی بەرهەمهێناندا دەگرێتەوە كە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بەهای زیادكراو و كە كەرتی پیشەسازی تایبەت بە سەركردایەتییەكی بەرز و پشتیوانی دەوڵەت ئەنجامی دەدات.
    بە وتەی شارەزای دارایی و ئابووری قوسەی سەفوان عەبدولحەلیم: حكومەتی سودانی جدییە لە پرسی هەمەچەشنكردنی ئابووری بە زیادكردنی توانای بانكە عێراقییەكان بۆ چوونە ناو پڕۆژەی ستراتیژی، و وتیشی: بەلانی كەمەوە بڕیارە 20 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژەكانی گەشەپێدانی پەیوەندیدار دابین بكرێت.
    لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، قوسەی سەفوان عەبدولحەلیم رایگەیاند: بانكەكانی عێراق دەرفەتی ئەوەیان هەیە بچنە ناو دارایی پڕۆژەی بەستنەوەی بەندەری فاو بە یەكێتی ئەوروپاوە، بەپێی ڕێككەوتنی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و هەروەها بەپێی ئەو گەرەنتیانەی كە دەتوانرێت لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە دابین بكرێت چونكە ئەو جۆرە گەرەنتیانەی لە بودجەی سێ قۆڵیدا دانراوە.
    هاوكات، توێژەر و پسپۆڕی بواری دارایی و بانكی مستەفا حەنتوش، دەڵێت: دیارترین كۆبوونەوە لە ڕوانگەی ئابوورییەوە كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانە لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا والی ئادیمۆ، بەو پێیەی ئەم كۆبوونەوەیە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە گەورەكەی سەرۆك وەزیران دەكات بۆ دۆخی ئابووری، بەتایبەتی سیستەمی بانكی عێراق، كە نوێنەرایەتی بنەمای سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا دەكات.
    ئەم پسپۆڕە لە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، رایگەیاند: ئەو ڕێوشوێنانەی پێش ئەم دیدارە خراونەتەڕوو، لەوانە پاڵپشتی سەرۆك وەزیران بۆ كەرتی بانكی عێراق و ڕێنمایی لەسەر پێویستی دروستكردنی دۆخی كێبڕكێ و قۆرخ نەكردنی سیستمی بانكی، سەرەڕای ڕێككەوتنی بانكی ناوەندی عێراق كەمتر لە مانگێك لەمەوبەر لەوتووێژەكانی نیویۆرك بۆ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای ئۆلڤەر ئەیمان بەمەبەستی پێداچوونەوە بەدۆخی بانكە عێراقییەكان لەبەهای دۆلار و بڕی 28 بانك و چاوەڕوانی ئیمزاكردنی گرێبەست و دەستپێكردنی كاركردنن لەگەڵیاندا.
    لە بەرامبەردا شارەزای ئابوری و دارایی عەبدولڕەحمان شێخلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ستایشكردنی جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا بۆ پێشكەوتنەكانی عێراق و پابەندبوونی بە ستانداردە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەیشتن بە چاكسازیی بانكی نموونەیی، ڕاستییەكە كە كەس ناتوانێت ئینكاری بكات.
    هاوكات سەرچاوەیەكی حكومی ئاشكرایكرد: ئەو گفتوگۆیانەی كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە نێوان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا والی ئادیمۆ، ئەنجامدرا و  ئەو لێدوانانەی كە لە ئەنجامدا هاتنە ئاراوە، بەڕوونی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتی عێراق لە بواری چاكسازی داراییدا دەردەخەن.