بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی نەوت کۆی هەناردەکردنی نەوتی بەدیهاتوو بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) بۆ مانگی ئابی ڕابردوو، کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتووەتە ( 105) ملیۆن و (845) هەزار و (599) ) بەرمیل.
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (105) ملیۆن و (559) هەزار و (525) بەرمیل بووە، هاوکات هەناردەکردنی بۆ ئوردن (286) هەزار(74) بەرمیل بووە."