بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ: لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە کەرکوک 10 کەس گیانیان لەدەستدا

ناوخۆ
  • 26-09-2024, 13:07
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، گیانلەدەستدانی 10 کەسی لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای کەرکوک ڕاگەیاند.

    بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەرکوک-تکریت،  له‌قەزای ڕەشاد، لە نزیک گوندی سوس ڕوویداوە یەکەم ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا ئەڤلۆن، ئۆتۆمبێلی دووەم شۆفرلێت جی ئێم سی بوو، ئۆتۆمبێلی سێیەمیش ڤاڵڤۆ کرین بوو”.

    ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆکارەکانی ڕووداوەکە ئەوە بووە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی یەکەم ئیجتیازی هەڵەی کردووە بە خێراییەکی زۆر و گرنگینەدان به‌ هیمایی هاتوچوو، کە لە ئەنجامدا دە کەس گیانیان لەدەستداوە".